داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

موقته‌دا سه‌در: نابێت هیچ لایه‌نێك به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات

 

موقتەدا سەدر ئه‌مرۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، نابێت رێگەبدرێت هیچ کەس و لایەنێک بەناوی حەشدی شەعبییەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات، هاوكات راشیگه‌یاند دەبێت هێزەکانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتەکەی چەکەکانی دەوڵەت رادەست بکەنەوە

رێبەری رەوتی سەدر رۆژی دووشەممە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی لەبارەی رەوشی عێراق و کۆتاییهاتنی شەڕی داعش پێشکەشکرد و رایگەیاند: "سوپای عێراق خاکە فرۆشراوەکەیان بەدەستهێنایەوە". 

سەدر ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت هێزەکانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتەکەی چەکەکانی دەوڵەت رادەست بکەنەوە. هەروەها لە ماوەیەکی کەمدا ناوچە ئازادکراوەکان رادەستی سوپا بکەنەوە.

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، بڕیاریشیدا كه‌ باره‌گاكانی سه‌ر به‌ هێزی سه‌رایه‌ سه‌لام دابخرێن " جگه‌ له‌ باره‌كانی سه‌ره‌كی " .

رێبەری رەوتی سەدر باسی هەڵبژاردن و حەشدی شەعبی کرد و وتی: "دەبێ بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی تێکەڵی سوپا بکرێن، نابێت رێگەش بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت بەناوی حەشدەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات".

216 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2017

بابەتی زیاتر