داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر لێدوانێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی بڵاوكرده‌وه‌


سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان - عیراق راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر وته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بلاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاهه‌نگی كۆتایی هاتنی جه‌نگی داعشدا پێشكه‌شی كردو ستایشی هێزوو گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقی كرد " به‌بێ ناوهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند "ئێمە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە شاهیدی هەموو دونیای ئاشتیخوازیش، ئەو راستییەی دووبارەدەكەینەوە، كە ئەگەر قارمانیەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و حیكمەتی سەركردایەتییەكەی نەبوایە، هێزەكانی عیراق لە مۆسڵ و زۆر لە ناوچەكانی دیكەش، كە دوو ساڵ زیاتر لە ژێر كونترۆلی تیرۆریستانی داعشدابوون، نەیاندەتوانی ئەو سەركەوتنە تۆماربكەن كە ئێستا بەرێز " عەبادی " شانازیی پێوەدەكات، هەروەها جێگەی سەرسورمانیشە كە بەرێز "عەبادی" ئەو هێرشە سەربازییەی، كە لە رۆژی 16/10/2017 بە پشتیوانی و بەشداربوونی حەشدی شەعبی دژ بە ئیرادەی خەڵكی كوردستان كە هاووڵاتی عیراقن و ئەو تاوانانەی لە كەركووك و دوورخورماتو و ناوچەكانی تر ئەنجامدراون، بە سەركەوتن لە قەڵەمبدات و هاوشێوەی سەركەوتنی دژی تیرۆریستان وەسفی بكات".


راگەیەندراوی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە لێدوانێكی بەرێز "عەبادی "

لە رۆژی 6/12/2017 بەرێز " حەیدەر عەبادی" سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە لێدوانێكدا رایگەیاند " رێگریكردن لە دابەشبوونی عێراق سەركەوتنێكی دیكە بوو، كە هیچی كەمتر نەبوو لە سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا" .

ئێمە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە شاهیدی هەموو دونیای ئاشتیخوازیش، ئەو راستییەی دووبارەدەكەینەوە، كە ئەگەر قارمانیەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و حیكمەتی سەركردایەتییەكەی نەبوایە، هێزەكانی عیراق لە مۆسڵ و زۆر لە ناوچەكانی دیكەش، كە دوو ساڵ زیاتر لە ژێر كونترۆلی تیرۆریستانی داعشدابوون، نەیاندەتوانی ئەو سەركەوتنە تۆماربكەن كە ئێستا بەرێز " عەبادی " شانازیی پێوەدەكات، هەروەها جێگەی سەرسورمانیشە كە بەرێز "عەبادی" ئەو هێرشە سەربازییەی، كە لە رۆژی 16/10/2017 بە پشتیوانی و بەشداربوونی حەشدی شەعبی دژ بە ئیرادەی خەڵكی كوردستان كە هاووڵاتی عیراقن و ئەو تاوانانەی لە كەركووك و دوورخورماتو و ناوچەكانی تر ئەنجامدراون، بە سەركەوتن لە قەڵەمبدات و هاوشێوەی سەركەوتنی دژی تیرۆریستان وەسفی بكات.

ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان ئەو لێدوانەی بەرێز " حەیدەر عەبادی" بە لێدوانی نا بەرپرسانە و هەڵەیەكی راشكاوانە دەزانین، چونكە دوورە لە یاسا و بەها و پرەنسیپەكانی هاووڵاتیبوون و پێچەوانەی خودی ماددەی (9)ی دەستوور هەمیشەیی عێراقیشە، كە بە هیچ شێوەیەك رێگە نادات ئەم جۆرە كردەوە لەشكریانە دژی هاوڵاتییانی عێراق ئەنجامبدرێن و شەرعییەتیشیان پێنادات. ئەمەش پێشێلكردنێكی دیكەی زەقی دەستوورە، كە دەخرێتە سەر ئەو پێشێلكارییە زۆرانەی دەستوور كە لە لایەن حكومەتە دوای یەكەكانی عێراق ئەنجامدراون، لە وانەش جێبەجێنەكردنی مادەی (140) ی دەستوور و ، هەر ئەم پێشێلكارییانەشبوون كە بۆنەتە هەرەشەو مەترسی بۆ پارچەبوونی عێراق و هۆی ئەوەی تیرۆریستانی داعش ئەم هەلەیە بقۆزنەوە و رێژەیەكی زۆری خاكی عیراق داگیربكەن و جینۆساید و تاوانی جۆراوجۆر ئەنجامبدەن.

دووبارە، داوا لە بەرێز "عەبادی" دەكەین كە هێزی لووژیك بگرێتەبەر و دەرگای گفتوگۆ و دانوستان بەرەوڕووی هەرێمی كوردستان دانەخات و رێگەش نەدات مەرامە سیاسییە تەسكەكان، هەژموونیان بە سەر ماف و ئیرادەی گەلانی عێراق و دەستوورەكەی هەبێت؛ چونكە زەرەرمەندی یەكەم و كۆتایی لە زمانی هەرەشە و بەكارهێنانی هێز، خودی هاووڵاتییانی عێراقن و ئەم جۆرە لێدوانانەی هاوشێوەی لێدوانی بەرێز " عەبادی" مەترسی و هەرەشەن لەسەر ئایندە عێراق كە وەك وڵاتێكی مەدەنی و دیموكراسی بمێنێتەوە، بەڵام دانوستان تاكە رێگەیە بۆ رزگاربوون لە لەمپەر و تەگەرەكان و گەیشتن بە چارەسەر بۆ سەرجەم كێشەكان.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان - عیراق

299 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2017

بابەتی زیاتر