Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاگر 230 هه‌زار هێكتار زه‌وی‌و دارستانی ویلایه‌تی‌ كالیفۆرنیای‌ سوتاند


په‌یام ـ 

دوای به‌رده‌وامبوونی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا توانیان به‌ر به‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئه‌و ئاگره‌ بگرن كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 230 هه‌زار هێكتار زه‌وی و دارستانی ویلاته‌كه‌ سوتان.

له‌ 4ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ئاگرێكی به‌هێز له‌ دارستانه‌كانی باشوری كالیفۆرنیا كه‌وته‌وه‌، به‌هۆی كاریگه‌ریی و به‌رفراوانی ئاگره‌كه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 هه‌زار هاوڵاتی له‌ناوچه‌كه‌ ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن، هه‌روه‌ك به‌هێزی ئاگره‌كه‌ زیانی گه‌وره‌ی به‌ كه‌رتی كاره‌با له‌ ویلایه‌ته‌كه‌ گه‌یاندووه‌ و زیاتر له‌ 85 هه‌زار كه‌س له‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌ به‌ركه‌وتووه‌كان بێ كاره‌با بوون.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا له‌ ساتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه‌ تیمێكی 4000 كه‌سی له‌ پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی كاریانكردووه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌.
به‌پێی ئاماری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌كه‌وه‌ له‌ شاری فینۆرای  524 بینا به‌ته‌واوی وێران بوون و زیانی زۆر به‌ر به‌ 135 بینای دیكه‌ كه‌وتووه‌.

رۆژی هه‌ینی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باری نائاسایی له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا راگه‌یاندو وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ راسپارد. 


543 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2017

بابەتی زیاتر