Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌به‌رپرسێكی نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، كرد


په‌یام ـ

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق باسی له‌ دۆخی ئاواره‌كانی خورماتوو كرد.

له‌ شاری‌ هه‌ولێر، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان پێشوازیی له‌ (ئالێسن ولبول) جێگری نوێی نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق، كرد‌و پیرۆزبایی له‌ وه‌رگرتنی پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی لێكرد.

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ دیداره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیاتر ڕۆڵی خۆی ببینێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زلهێزه‌كان به‌ ته‌نیا بڕیار نه‌ده‌ن كه‌ سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌هۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی‌ بارودۆخه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی‌ دواییدا سه‌باره‌ت به‌ (قودس) كردی.

له‌ ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی‌ باپیر به‌تایبه‌تی‌ باسی له‌ ئاواره‌كانی‌ (خورماتوو) كرد كه‌ پێویسته‌ ئه‌و سته‌مه‌ له‌سه‌ریان هه‌ڵبگیرێ‌‌و قه‌ره‌بووی‌ زیانه‌كانیان بۆ بكرێته‌وه‌.

له‌ به‌رانبه‌ردا به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: ئه‌وان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدان بۆ هاوكاریی خه‌ڵكی ئاواره‌و كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئه‌و گرفتانه‌ی‌ له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدادا هه‌ن‌و چاره‌سه‌ركردنیان به‌پێی ده‌ستوور.

له‌كۆتاییدا وه‌فدی میوان سوپاسی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییان كردو ئاماژه‌یان به‌ ڕۆڵ‌و هه‌ڵوێسته‌ دروسته‌كانی‌ كرد كه‌ له‌ ڕابردوودا بۆ مێژوو تۆماریان كردووه‌.


956 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2017

بابەتی زیاتر