Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: ئه‌مساڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی توركیا له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌سه‌دا 10 به‌رزبووه‌ته‌وه‌‌


سه‌رۆكانی توركیا ‌و ڕووسیا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌.

(ڤلادیمێر پۆتین) سه‌رۆكی ڕووسیا سه‌ردانی توركیای كردو له‌گه‌ڵ (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان)ی هاوتای‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراویان ئه‌نجامدا.

دوابه‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا (پۆتین) ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا باسمان له‌ قه‌یرانی سوریا ‌و بنه‌بڕكردنی تیرۆر كرده‌وه‌.
پۆتین وتیشی: له‌سه‌ر گه‌ڕێكی دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ستانه‌ له‌باره‌ی‌ سوریاوه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ڕێككه‌وتین.

سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ پێویسته‌ ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سوریا دابنرێت‌و هه‌ڵبژاردنێكیش له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.
لای‌ خۆیه‌وه‌، سه‌رۆكی توركیا وتی: له‌گه‌ڵ ڕووسیا كار له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی گشتگیر بۆ دۆسیه‌ی‌ سوریا ده‌كه‌ین.

ئه‌ردۆغان وتیشی: ئه‌مساڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی توركیا له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌سه‌دا 10 به‌رزبووه‌ته‌وه‌‌و هه‌فته‌ی‌ داهاتووش كۆتاییش به‌ گرێبه‌ستی مووشه‌كی ئێس400 ڕووسی ده‌هێنین.

پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا، سه‌رۆكی ڕووسیا سه‌ردانی سوریای كرد‌و بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی‌ له‌و وڵاته‌ ده‌ركرد.


346 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2017

بابەتی زیاتر