داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ خورماتوو بۆردومانكرا

له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نادیاره‌وه‌ پێگه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ دووزخورماتوو به‌ گولـله‌ هاوه‌ن بۆردوومان كران. چه‌كدارێكی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كوژراوه‌ و چه‌ند چه‌كدارێكی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ به‌ چه‌ند گولـله‌ هاوه‌نێك كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نادیاره‌وه‌ ئاراسته‌ كراون، باره‌گاكانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ توركماننشینه‌كانی‌ دووزخورماتوو بۆردوومان كران.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان به‌هۆی‌ هێرشه‌كه‌وه‌ چه‌كدارێكی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كوژراوه‌ و چه‌ند چه‌كدارێكی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌وره‌ها هێرشه‌كه‌ بووه‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ پشێوی‌ له‌ شاره‌كه‌ و ڕاگرتنی‌ ده‌وامی‌ فه‌رمیی‌ ده‌زگا حكومییه‌كان.
له‌ به‌رامبه‌ردا چه‌كدارانی‌ توركمانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ چیای‌ هه‌نجیره‌ی‌ نزیكی‌ دووزخورماتوویان بۆردوومان كرد، كه‌ به‌ وته‌ی‌ خۆیان "هێرشه‌كه‌ له‌و چیایه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌".
به‌پێی‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ خۆیان وه‌ك چه‌كداری‌ خۆبه‌خشی‌ دووزخورماتوو و ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ناساندووه‌، كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرشی‌ له‌و شێوه‌یه‌یان كردووه‌.


12294 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2017

بابەتی زیاتر