Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌مسا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ وێستگه‌یه‌كی گازی سرووشتی ڕوویدا


په‌یام ـ 

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ وێستگه‌یه‌كی گازی سرووشتی له‌ نه‌مسا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو 18 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، وێستگه‌ی گازه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی ڤییه‌ننا و له‌ سنووری سلۆڤاكیا نزیكه‌، به‌پێی میدیاكانی نه‌مساش راسته‌وخۆ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ دوو هه‌لیكۆپته‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ كراون بۆ به‌هاناوه‌چوونی برینداران.

به‌پێی میدیاكانی نه‌مسا ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ وێستگه‌كه‌ و پۆلیسی ڤیيه‌نناش له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: ره‌وشه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌. 


441 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2017

بابەتی زیاتر