Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌سته‌نبوڵ.. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هاریكاری‌ ئیسلامی‌ كۆده‌بنه‌وه‌


په‌یام،

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هاریكاری‌ ئیسلامی‌ بۆ پشتیوانی‌ له‌قودس ده‌ستیپێكرد.
كۆبونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هاریكاری‌ ئیسلامی‌ له‌ئه‌سته‌نبوڵ له‌ژێر ناونیشانی‌ "كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌ بۆ پشتیوانی‌ له‌قودس" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێداد تاوتوێی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ترامپ ده‌كرێت له‌باره‌ی‌ ناساندنی‌ قودس وه‌كو پایته‌ختی‌ ئیسرائیل.
مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كات ڕایگه‌یاند " قودسی خۆرهه‌ڵات وه‌ك پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستین ده‌ناسین، پێویسته‌ هانی وڵاتانی دیكه‌ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له‌سه‌ر بنه‌مای سنووره‌كانی ساڵی 1967و پایته‌خته‌كه‌ی قودسی خۆرهه‌ڵات بێت''.
ڕاشیگه‌یاند "بڕیاره‌كه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا و گواستنه‌وه‌ی‌ باڵوێزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ قودس پێشێلكردنی‌ مافی‌ گه‌لی‌ فه‌ڵه‌ستینه‌ و ده‌ستبردنه‌ بۆ پێگه‌ی‌ سیاسی‌ و مێژووی‌ و یاسایی‌ شاری‌ قودس".
كۆبونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هاریكاری‌ ئیسلامی‌ بۆ  به‌به‌شداری‌ 48 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، هه‌ریه‌كه‌ له‌سه‌رۆكه‌كانی‌ "ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی فه‌له‌ستین، مسته‌فا ئاكنجی، سه‌رۆككۆماری توركی قوبرسی باكوور، ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان، حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران و شاهید خاقان عه‌باسی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان" بۆ به‌شداری‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ئه‌سته‌نبوڵن.

498 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2017

بابەتی زیاتر