Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ره‌نسا.. عه‌بادی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو به‌ تایبه‌ت ناوی پێشمه‌رگه‌ی هێنا


سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە گەندەڵی لە گرنگترین هۆكارەكان بووە لە هاتنی تیرۆریستان بۆ عێراق و ئاماژەی بەوەشدا كە وڵاتەكەی هەوڵەكانی بە ئاراستەی بنیاتنانەوە و گرنگیدان بە ژینگە خستووەتەگەڕ كە بە هۆی جەنگەوە فەرامۆش كراوە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق بەشێكی گوتارەكەی بۆ بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی تەرخان كرد و وتی: "ئێمە بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكەینە بەشێك لە دووبارە ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیرکردنەوەی وڵاتەكەمان، چونكە ئەگەر گەندەڵی هەبێت ئەوا دووبارە ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری لە وڵات بەدی نایەت، هەروەها یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكان لە هاتنی تیرۆریستان بۆ عێراق، گەندەڵی بووە، بۆیە لە ئێستادا بە شێوەیەكی سەرەكی گرنگیمان بە بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی داوە".

سەبارەت بە هێزەكانی پێشمەرگەش، سەرۆكوەزیرانی عێراق وتی: "پێشمەرگە بەشێكە لە هێزەكانمان و هەروەها بە بۆنەی سەركەوتنەكان پیرۆزباییمان لە پێشمەرگە كردووە هەروەك چۆن لە سەرجەم هێزەكانمان كرد، پێشمەرگە بە هاوشانی سوپای عێراق و سەرجەم هێزەكانی دیكە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ، بەشدارییان كردووە".

3802 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2017

بابەتی زیاتر