داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: ئه‌مریكا پشتیوانی ئیسرائیلێك ده‌كات كه‌ قودسی داگیركردووه‌


ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، له‌ لووتكه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیدا وتارێكی پێشكه‌شكرد، وتی‌ "بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌كی نییه‌."
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ره‌، هاوكات ده‌وڵه‌تی تیرۆره‌، ووتی‌ "ئه‌مریكا به‌م بڕیاره‌ ناڕه‌وایه‌ی ته‌نها پشتگیری ئیسرائیلێك ده‌كات كه‌ قودسی داگیركردووه‌، له‌سه‌رجه‌م ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كردوومه‌ به‌ به‌رێز پاپاشه‌وه‌، هه‌ڵوێستی سووریان نیشان داوه‌ له‌سه‌ر قودس". 
وتیشی‌ : "ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه‌ كه‌ ئاشتی ئه‌سته‌م ده‌كه‌ن، نه‌ك ئاشتییان ده‌وێت، هانی هه‌موو توندڕه‌وه‌كانی داوه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی كه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به‌چڕی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب سه‌رۆكۆماری‌ توركیا له‌وتاره‌كه‌شیدا باسی‌ ئه‌وه‌یكرد ئه‌و فتیله‌یه‌ی به‌ هۆی بڕیاری قودسه‌وه‌ ئاگری تێبه‌ربووه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه‌ بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد "له‌ ناوچه‌كه‌مان و قودسدا ئاشتیی ته‌نها به‌ هه‌وڵی كه‌سانی دادپه‌روه‌ر و دروست و به‌ڕه‌وشت له‌ هه‌موو به‌شه‌كان و گه‌له‌كان ده‌سته‌به‌رده‌بێت"


347 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2017

بابەتی زیاتر