داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌سه‌ن ڕۆحانی: بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ هیچ ڕێزێكی بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان تێدا نابینرێت


په‌یام ـ 

حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل بێڕێزیكردنه‌ به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان كه‌ خاوه‌نی شه‌رعی و یاساییی خاكه‌كه‌ن.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی كه‌ ئه‌مڕۆ به‌شداری كرد له‌ كۆنگره‌ی نائاسایی ئەنجومەنی هاریکاری ئیسلامی سەبارەت بە قودس، ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا هه‌رگیز نێوه‌ندگیرێكی ڕاستگۆ نه‌بوه‌ و ناشبێت و به‌ته‌نها ده‌یهه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی زایۆنی بپارێزێت.

له‌دوای ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ كاردانه‌وه‌كانی وڵاتان به‌ دۆست و دوژمنه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆنگره‌ی نائاسایی ئەنجومەنی هاریکاری ئیسلامی سەبارەت بە قودس به‌ڕێوه‌چوو و سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئیسلامی دژایه‌تی خۆیان بۆ بڕیاره‌كه‌ دوپاتكرده‌وه‌.

شایه‌نی باسیشه‌ پاڵپشتی كردنی فه‌ڵه‌ستین له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ دوای شۆڕشی ئیسلامی 1979 وه‌ ده‌ست پێده‌كات و ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ قودس خاكێكی پیرۆزه‌ بۆ هه‌رسێ ئاینی ئیسلام و مه‌سحی و جوله‌كه‌ش. 


353 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2017

بابەتی زیاتر