Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئیسلامی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی سه‌باره‌ت به‌ قودس ڕه‌تكرده‌وه‌


په‌یام ـ 


كۆبونه‌وه‌ی نائاسای لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری ئیسلامی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌چوو و ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ تاكلایه‌نه‌ و نایاسایی و هه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌ وبانگهێشتی هەموو جیهان دەکەین بۆ ئەوەی قودسی خۆرهەڵاتی داگیرکراو وەکو پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستین بناسن.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌توندترین شێوه‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئەمریکا رەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین هه‌روه‌ها داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ پڕۆسه‌ر ئاشتی بكشێته‌وه‌.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌نگاوه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ پاشه‌كشه‌یه‌ له‌ ڕۆڵی ئه‌مریكا وه‌كو نێوه‌ندگیری ئاشتی و داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه‌ دان به‌ دۆخی یاسای فه‌ڵه‌ستیندا بنێت.
 

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشی وتووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرێت سه‌باره‌ت به‌ قودس، ئه‌وا ئاماده‌ین ئه‌و پێشێلكارییه‌ قورسه‌ ببینه‌ ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.




543 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2017

بابەتی زیاتر