Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌مه‌ن.. له‌ زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیدا ده‌یان كه‌س كوژران


په‌یام ـ 

.

له‌ زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی گروپی حوسییه‌كان له‌ سه‌نعای‌ پایته‌خت 39 كه‌س كوژران.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری‌ به‌رپرسێكی ئه‌منیی‌و شایه‌تحاڵانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانییانه‌وه‌ 90 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون كه‌ به‌شێك له‌ قوربانییه‌كان زیندانیی بوون.

هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ته‌رمی 35 كه‌سیان له‌ژێر داروبه‌ردووی باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كان ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ هه‌شت گورزی ئاسمانیی ناوچه‌ی‌ (حیر هیره‌)ی خۆرهه‌ڵاتی سه‌نعایان به‌ ئامانج گرتووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ پارێزگای‌ حه‌دیده‌ی خۆرئاوای یه‌مه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی دوو هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی‌ (ئه‌بو موسا)‌و ناوچه‌ی‌ (قه‌تابه‌)، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌ هیچ زیانێكی گیانیی نه‌كراوه‌.

602 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2017

بابەتی زیاتر