Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لووتکەی هاریکاری ئیسلامیی قودسی رۆژھەڵاتی وەک پایتەختی فەڵەستین راگەیاند


لەدوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، لەسەر داوای سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لووتکەی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجامدرا و تێدا بڕیاری ناساندنی دەوڵەتی فەڵەستینی کە پایتەختەکەی قودسی رۆژھەڵات بێت، دەرکرا. 

دوای لووتکەکە، رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامیی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا قودسی رۆژھەڵات وەک پایتەختی فەڵەستین راگەیاند و بانگھێشتی ھەموو جیھان کرد بۆ ئەوەی قودسی رۆژھەڵاتی داگیرکراو وەک پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستین، بناسن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "بانگھێشتی ھەموو جیھان دەکەین بۆ ئەوەی قودسی رۆژھەڵاتی داگیرکراو وەک پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستین، بناسن''. 

''بەتوندترین شێوە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا رەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین''. 

"جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەستەمە واز لە داواکاری دامەزراندنی دەوڵتێکی سەربەخۆیی فەڵەستین بھێنین کە پایتەختەکەی قودسی رۆژھەڵاتە". 

"داوا لە گشت ئەو وڵاتانە دەکەین کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین نەناوە، بەمەبەستی پاراستنی ھاوسەنگی و دادپەروەری لە ناوچەکەدا، بە زووترین کات داوایان لێ دەکەین دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دابنێین". 

لە بەیاننامەکەی شاری ئیستانبوڵ ئەم خاڵانەی خوارەوە خراوەتەڕوو 

١. بەتوندترین شێوە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا رەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین. 

٢. بڕیاری داگیرکردنی قودس، ھەروەکو چۆن لە گشت پەیڕەونامەکان قبوڵنەکراوە ئێمەش بە ھەمان شێوە رایدەگەنین کە ئەم بڕیارە لە رووی مێژوو، ویژدان و یاساوە بۆ ئێمە ھیچ حوکمێکی نییە. داوا لە گشت ئەندامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا دەکەین گشت بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی قودس جێبەجێ بکەن. 

٣. بەھیچ شێوەیەک پاشگەز نابینەوە لە داواکاری دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی فەڵەستین لە چوارچێوەی سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ کە پایتەختەکەی قودس بێت. 

٤. رایدەگەیەنین کە بەمەبەستی پاراستنی قودس و دۆزی فەڵەستین ئامادەین لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاریگاری پێکەوە جوڵە بکەین لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان. 

٥. رایدەگەینین کە بەناوی گشت مرۆڤایەتی بەمەبەستی بەھێزکردنی گشت دامەزراوەکانی دەوڵەتی فەڵەستین لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ھەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ.

ھاوکات ئەم خاڵانەی سەرەوە و چەندین خاڵی دیکە لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێدراوە. 

رێکخراوی ھاریکاری ئسلامی لە دوای نەتەوە یەکگرتووەکان دووەم گەورەترین رێکخراوی جیھانییە کە ٥٧ ولات لە چوار کیشوەری جیھان تێدا ئەندامە و بەمەبەستی پێکھێنانیشی زیاتر پشت دەبەستێ بەو گرنگییەی کە جیھانی ئیسلامی بە قودس دەدات. 

465 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2017

بابەتی زیاتر