Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌ر ناوێرت: هانی حكومه‌تی عێراق ده‌ده‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری‌ وڵاته‌كه‌ی‌


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هانی‌ حكومه‌تی عێراق ده‌دات بۆ جێبه‌دێكردنی‌ ده‌ستورو داواشده‌كات به‌زوویی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا دانووستان بكات.

هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" هانی حكومه‌تی عێراق ده‌ده‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری‌ وڵاته‌كه‌ی‌" وتیشی‌ گفتووگۆی زۆرمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم كردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌دیالۆگ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ردوولا.

هێزه‌ر ناوێرت له‌كۆنفرانسێكی هه‌واڵیدا ڕایگه‌یاند" هه‌رێم و به‌غدا پێشتر گفتووگۆی سه‌ربازییان كردووه‌و هیوادارین له‌ڕووی حكومیشه‌وه‌و به‌شێوه‌ی‌ ڕوبه‌ڕوو به‌زوویی گفتووگۆ بكه‌ن.
وته‌كانی‌ ناوێرت له‌كاتێكدایه‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕیكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، شانبه‌شانی كورد ده‌وه‌ستین و پشتگیری ده‌كه‌ین له‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عێراقدا.


719 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2017

بابەتی زیاتر