Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپاو حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ چیاكانی‌ نزیكی‌ خورماتوو ده‌ستپێكردووه‌

سوپای‌ عێراق و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ چیاكانی‌ نزیكی‌ خورماتوو ده‌ستپێكردووه‌، هێزێكی‌ پێشمه‌رگه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ نه‌خوازراو براوه‌ته‌ ناحیه‌ی‌ نه‌وجوول.

شه‌وی‌ ڕابردوو هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ خورماتوو به‌ره‌و زنجیره‌ چیای‌ هه‌نجیره‌ له‌ زینانه‌ جووڵه‌یان پێكراوه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی‌ سوپای‌ عێراق و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بۆ كێوماڵكردن و كۆنترۆڵكردنی‌ زنجیره‌ چیاكه‌ كه‌ به‌ وته‌ی‌ خۆیان "له‌و ناوچه‌یه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانیان".
له‌ به‌رانبه‌ریشدا هێزێكی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ناحیه‌ی‌ نه‌وجوول له‌ گه‌رمیان كراوه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ 30 كیلۆمه‌تر له‌ خورماتووه‌وه‌ دووره‌، ناردنی‌ ئه‌و هێزه‌ بۆ به‌رگرتنه‌ به‌ هه‌ر ڕووداوێكی‌ نه‌خوازراو له‌ ناوچه‌كه‌.
ئه‌م ڕووداوانه‌ له‌ كاتێكدان له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردوودا چه‌ند گولـله‌ هاوه‌نێك له‌ سه‌رچاوه‌ی‌ نادیاره‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ ناو خورماتوو كران و، كوژران و برینداربوونی‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

886 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2017

بابەتی زیاتر