Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكا خۆی كوشت؛ به‌ ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تباركرابوو


ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكا كه‌ تۆمه‌تی‌ ده‌ستدرێژیی‌ سێكسیی‌ بۆ سه‌ر كچێكی‌ 17 ساڵ درابووه‌ پاڵ، "خۆی‌ كوشت".

ته‌رمی‌ دان جۆنسن، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكا له‌ پارتی‌ كۆمارییه‌كان، له‌ نزیك چیای‌ واشنتن له‌ ویلایه‌تی‌ كه‌نته‌كی‌ بدۆزرایه‌وه‌.
پۆلیسی‌ ویلایه‌تی‌ كه‌نته‌كی‌ ڕایگه‌یاند "شوێنه‌واری‌ فیشه‌ك به‌ ته‌رمی‌ دان جۆنسنه‌وه‌ هه‌بووه‌".
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس "ئه‌و سیناتۆره‌ی‌ كۆمارییه‌كان له‌سه‌ر پردی‌ ماونت واشنتن ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ ڕاگرتووه‌ و دواتر به‌ فیشه‌ك كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ خۆی‌ هێناوه‌".
دان جۆنسنی‌ ته‌مه‌ن 57 ساڵ، پێشتر تۆمه‌تی‌ ده‌ستدرێژیی‌ سێكسیی‌ بۆ سه‌ر كچێكی‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵ درابووه‌ پاڵ له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا. هه‌رچه‌نده‌ له‌ ساڵی‌ 2013دا ئه‌و كچه‌ سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر جۆنسن تۆمار كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ به‌ڵگه‌وه‌ دۆسیه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داخرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووش ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كینته‌كی جارێكی‌ دیكه‌ كه‌یسی‌ ده‌ستدرێژییه‌ سێكسییه‌كه‌ی‌ جۆنسنی‌ ورووژاند و، ژماره‌یه‌ك له‌ سیناتۆره‌ كۆماری‌ و دیموكراته‌كان‌ داوایان لێ‌ كرد ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌، به‌ڵام ناوبراو تۆمه‌ته‌كانی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌.


564 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2017

بابەتی زیاتر