Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌ڕله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا: به‌غدا ده‌ست به‌ گفتوگۆ ناكات تا ڕیفراندۆم هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌



په‌یام ـ 

په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند گفتوگۆكانی هه‌رێم و به‌غدا ته‌نها ئه‌و كاته‌ ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌رێم به‌ فه‌رمی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

عه‌لی عه‌لاق په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، وشه‌ی "ڕێزده‌گرین" له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ ناده‌ستوری ڕیفراندۆم بگۆڕن به‌ وشه‌ی "پابه‌ند ده‌بین".

 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسای رایگه‌یاندووه‌ ئه‌وان  پێیان وایه‌ وشه‌ی ڕێزده‌گرین له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌  ئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه‌ كه‌ هه‌رێم ڕایه‌كی تری هه‌یه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی.
عه‌لی عه‌لاق  ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ڕانه‌گه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌، ئاماژه‌یه‌ بۆ ئاماده‌كاری بۆ جیابوونه‌وه‌، بۆیه‌ عه‌بادی  سوره‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مافی ده‌ستور بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان.

له‌باره‌ی راگرتنی پێكدادانه‌كان وتوویه‌تی جوڵه‌نه‌كردن بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی فیشخاپور له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ له‌ ئێستادا، بۆ ڕێگریكردنم له‌ خوێنڕشتن له‌ نێوان هه‌ردولادا .

686 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2017

بابەتی زیاتر