Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ناحیه‌ی سیده‌كانیان بۆردومانكرد


په‌یام ـ 

تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناحیه‌ی سیده‌كانیان بۆردوومان و تۆپباران كرد.

كاتژمێر حه‌وت و 30 خوله‌كی‌ ئه‌مشه‌و تۆپخانه‌كانی توركیا به‌ پاساوی‌ بوونی‌ باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ گه‌لی ڕه‌ش و به‌رمیزه‌ و چیابه‌ند و ئاوده‌لییان له‌ سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان تۆپباران كرد.
هاوكات فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاش ناوچه‌ی خواكوڕكیان له‌ ناحیه‌ی سیده‌كان و، دواتریش هه‌ریه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی هێشمه‌ و گه‌لی مغارێ و شه‌ماشه‌ و كوێستانی سنینیان بۆردوومان كرد.

تا ئێستا زیانه‌كانی بۆردوومانه‌كه‌ نه‌زانراون، به‌ڵام بۆردوومانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ تۆپخانه‌ و فڕۆكه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ و زیانی زۆری به‌ هاووڵاتیانی برادۆست گه‌یاندووه‌.
هه‌ر به‌هۆی‌ بۆردوومانه‌كانیشه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا گه‌نجێگ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ئافره‌تێكیش بریندار بووه‌.


445 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2017

بابەتی زیاتر