داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگره‌ له‌ هاتنی ئاشتی هه‌ورامی بۆ به‌رده‌م په‌ڕله‌مان


په‌یام ـ

وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان دووباره‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ له‌نده‌ن  حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش ڕێگربووه‌ له‌وه‌ی‌ بێته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ په‌رله‌مانتاران بداته‌وه‌.

سالار مه‌حمود په‌رله‌مانتاری‌ كوردستان به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "پاش چه‌ند ڕۆژێك هاتنه‌وه‌ی‌ بۆ كوردستان و فرۆشتنی‌ كیڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ شێخان وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان دوباره‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات.
ڕاشیگه‌یاند مه‌له‌فی‌ نه‌وت دارایی‌ ناشه‌فافه‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌و ناهیڵێت وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كان بدرێته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ كوردستان ئه‌وه‌شی‌ بۆ په‌یام ڕوونكرده‌وه‌ نازانن بۆچی‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان نه‌هاتووه‌ته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان و وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كان بداته‌وه‌ ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌ڵامی‌ هه‌بێت، وتیشی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ شكشتی‌ خواردووه‌ته‌وه‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ بڕیووه‌ ده‌بێت وه‌ڵام بداته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌ڵك ئازاده‌ چ ڕێگایه‌ك ده‌گرێته‌ به‌ر.

ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ 65 ڕۆژی‌ ته‌واو له‌ له‌نده‌ن مایه‌وه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێك هاته‌وه‌ كوردستان، به‌پێی‌ وته‌ی‌ په‌رله‌مانتاران دووباره‌ به‌بێ‌ روونكردنه‌وه‌ی‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ی‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ له‌نده‌ن.

781 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2017

بابەتی زیاتر