داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودیه‌ وێنه‌گرتن له‌ناو حه‌ره‌می‌ هه‌ردوو مزگه‌وتی‌ مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات


په‌یام ـ

به‌رپرسانی‌ سعودیه‌ بڕیاریاندا به‌قه‌ده‌غه‌كردنی‌ وێنه‌گرتن له‌ناو حه‌ره‌می‌ هه‌ردوو مزگه‌وتی‌ حه‌رام له‌شاری‌ مه‌ككه‌و مزگه‌وتی‌ پێغه‌مبه‌ر له‌شاری‌ مه‌دینه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕێزگرتن له‌هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه‌و ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ ئایینیانه‌ی‌ له‌و دوو شوێنه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن.

ڕۆژنامه‌ی‌ عوكازی‌ سعودی‌ بڵاویكرده‌وه‌ به‌رپرسانی‌ سعودیه‌ داوایان له‌كۆمپانیاكانی‌ حه‌ج و عه‌مره‌ كردووه‌، سه‌ردانیكارانی‌ هه‌ردوو مزگه‌وت له‌و بڕیاره‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ڕۆژنامه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ هۆكاری‌ ده‌رچوونی‌ بڕیاره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ وێنه‌گرتن له‌ناو حه‌ره‌می‌ هه‌ردوو مزگه‌وت نوێژخوێن و عه‌مره‌كارانی‌ بێزاركردووه‌.

بڕیاره‌كه‌ جگه‌ له‌وێنه‌ی‌ فۆتۆ وێنه‌گرتنی‌ ڤیدیۆیی ده‌گرێته‌وه‌و به‌رپرسانی‌ سعودیه‌ش ڕایانگه‌یاندووه‌ هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی‌ بكات ده‌ستبه‌سه‌ر كامێراكه‌یدا ده‌گیرێت و ڕوبه‌ڕووی‌ لێپێچینه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌.


382 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2017

بابەتی زیاتر