داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مافی مرۆڤی سووریا: لە ئۆپەراسیۆنی رەققەدا دوو هەزار سڤیل گیانیان لەدەستداوە


په‌یام ـ 

تۆڕەکانی مافی مرۆڤ له‌ سووریا له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماری قوربانییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند لەمیانی ئۆپەراسیۆنی رەققە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دوو ھەزار و ٣٧١ سڤیل گیانیان لەدەست داوە و ٤٥٠ ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.
هه‌رلە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراو کە سێ لەسەر یەکی ئەو لایەنانەی بەرپرسیارن لەو رووداوانەدا ئەمریکا و ھێزەکانی ھەسەدە و رژێمی بەشار ئەسەدن.

روونیش کراوەتەوە کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ دەرکردنی داعش لە تەواوی شاری رەققە راگەیەندراوە، کەچی ئۆپەراسیۆنەکان تاکو ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ درێژەی ھەبووە کە بەھۆیەوە دوو ھەزار و ٣٢٣ سڤیل لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەست داوە.

ڕاپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌یشی خستوه‌ته‌ ڕوو، ٥٤٣ منداڵ و ٤٣٦ ئافرەت لە کۆی دوو ھەزار و ٣٢٣ کەس گیانیان لەدەست داوە. 
ھەر لە راپۆرتەکەدا روونیش کراوەتەوە کە لە ھێرشەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە رابەرایەتی ئەمریکا لە رەققە، ھەزار و ٣٢١ سڤیل گیانیان لەدەست داوە کە ٣٨٣ لەوانە منداڵ و ٢٤٧ کەسیش ئافرەتن و بەلانیکەمیش ٨٧ کۆکوژیشی ئەنجام داوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەو رێکەوتەکەدا داعش ٦٩٢ سڤیلی کوشتووە کە ١٠٩ کەسیان منداڵ و ٤٩ کەسیشیان ئافرەت بوون و بەلانیکەمیش ھەشت کۆکوژی ئەنجام داوە.
ھەر لە راپۆرتەکەدا ئاشکراش کراوە کە بە لایەنیکەم ١٠٠ ناوەندی ژیان(نەخۆشخانە، سەنتەری بەرگری شارستانی) لە ھێرشەکانی سەر رەققە کراونەتە ئامانج.

328 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2017

بابەتی زیاتر