Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ ئێران پێكده‌هێنێت



په‌یام ـ

نیكی هه‌یلی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران پێكده‌هێنێت.

 له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا له‌ نیویۆرك ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی‌ مووشه‌كی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: ئه‌و مووشه‌كانه‌ ده‌ستكردی ئێرانن‌و له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی‌ سعودیه‌ كراون.
هه‌یلی وتیشی: ئێمه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران‌و ئه‌و كارانه‌ی‌ ده‌یكات، پێكده‌هێنین.

لای‌ خۆشیه‌وه‌، نوێنه‌رایه‌تی‌ ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و قسانه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ ڕه‌تكرده‌وه‌‌و وتی: ئه‌و تۆمه‌تانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌‌و گێچه‌ڵپێكردنن به‌ ئێران.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، نوێنه‌رایه‌تی ئێران وتیشی: ئامانج له‌و كاره‌ی‌ ئه‌مریكا شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگیی سعودیه‌یه‌ له‌ یه‌مه‌ن كه‌ به‌ پاڵپشتی واشنتۆنی ئه‌نجامی ده‌دا.

له‌ به‌رانبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ پێشوازییان له‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا كرد‌و داوایان كرد ڕێوشوێنی به‌په‌له‌ دژ به‌ سیاسه‌ته‌ دوژمنكارییه‌كانی تاران بگیرێته‌ به‌ر.

767 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2017

بابەتی زیاتر