Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوشێوەی سیستمی خۆر دۆزرایەوە


په‌یام ـ

ناوەندی نیشتمانی بۆشایی و گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ناسراو بە ناسا و كۆمپانیاى گوگڵ ئاشکرایانکرد سیستمێکی خۆر دۆزراوەتەوە کە لە ٨ هەسارە پێکدێت.

لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن ناساوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە دۆزینەوەکە لە ئەنجامی شیتەڵکردنی ئەو ئاماژانەوە لەرێگەی زیرەکی دەستکردنی کۆمپانیاى گوگڵەوە بووە کە لە تەلەسکۆپی کێپڵەری بۆشایی ئاسمانەوە ناسا دەستیخستوون.

باس لەوەشکراوە ئەو سیستمی خۆرەی کە دوای دۆزینەوەی هەسارەیەکی دیکە بەناوی ''Kepler-90i" دۆزراوەتەوە و لە ٨ هەسارە پێکهاتووە، ناونراوە "Kepler 90".
هاوكات ئه‌وه‌یشی وتووه‌ ئەو سیستمە نوێیەی خۆر کە تازە دۆزراوەتەوە، ٢ هەزار و ٥٤٥ ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە.

ئاندرو ڤاندەربێرگ، شارەزای بواری بۆشایی ئاسمان لە زانکۆی تەکساس، لەمبارەیەوە وتی: "ئەو سیستمە نوێیەی کە دۆزراوەتەوە ڤێرژنێکی بچووکی سیستمی خۆرە و لەناوەوەیدا هەسارەگەلی بچووک و لەدەرەوەیدا هەسارەگەلی گەورە بوونیان هەیە".

1087 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2017

بابەتی زیاتر