Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سیستانی داوای ڕیكخستنی هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات


په‌یام ـ


مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی داوای کرد کە ئەو خۆبەخشانەی بەشدارییان لە شەڕی دژ بە داعش کردووە لە چوارچێوەی دامەزراوەکانی حکوومەت رێکبخرێن.

عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری عه‌لیسیستانی لە کەربەلا لە پەیامێکدا کە لە وتاری هەینی خوێندییەوە ڕایگه‌یاند: سیستانی داوای کردووە ئەو خۆبەخشە عێراقییانەی کە بەشدارییان لە شەڕی دژ بە داعش کردووە پێویستە بخرێنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت.

ڕایشیگه‌یاند كه‌ عەلی سیستانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە چەک تەنها لەژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی عێراقدا بێت.
مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق ئه‌وه‌یشی وتووه‌ کە پێکهاتەی ئەمنی پێویستی بە کەسانی زیاتر هەیە بەتایبەت ئەوانەی هاوشانیان بەرگرییان کرد. بۆیە پێویستە سوود لەو توانایانە وەربگیرێت لەچوارچێوەی دەستوور و یاسادا.

دوای ئەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش شاری مووسڵ و رووبەرێکی فراوانی خاکی عێراقی کۆنتڕۆڵ کرد، لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی داوای لەو کەسانە کرد کە توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە، لەریزی هێزە ئەمنییەکان دژ بە تیرۆریستان بجەنگن. 

487 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2017

بابەتی زیاتر