Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوان ده‌كات له‌ عێراق


په‌یام ـ

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی له‌ سێداره‌دانی ئه‌و 38 به‌ندكراوه‌ ده‌كات، كه‌ به‌ تاوانی په‌یوه‌ندییان به‌ تیرۆره‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌كانی شاری ناسڕییه‌ له‌ عێراق حوكمدرابوون.

لیز ترۆسێل، وته‌بێژی كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی له‌ سێداره‌دانی ئه‌و 38 به‌ندكراوه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ تاوانی په‌یوه‌ندییان به‌ تیرۆره‌وه‌ له‌عیراق له‌ سێداره‌ دراون ،چونكه‌ له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی 38 كه‌س له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و ولاَته‌، به‌ قوڵی كاری تێكردون و تۆقێنه‌ره‌.

وتیشی له‌ مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ عێراق 106 كه‌س له‌ سێداره‌ دراون
هه‌ر له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا ترۆسیل، داوای له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق كرد، به‌په‌له‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان چاو به‌ سیسته‌می دادوه‌ریدا بخشێننه‌وه‌.

505 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2017

بابەتی زیاتر