Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باكوری كوردستان.. رێوره‌سمی خانه‌نیشینكردنی سێ گوێدرێژ به‌ڕێوه‌چوو



لە رێوڕەسمێکدا سێ گوێدرێژ بەهۆی بارکردنی خۆڵ و خاشاکی شارۆچکەکە لەلایەن شارەوانی ئارتوکڵو لە پارێزگای ماردین خانەنشین کران.

بەهۆی تەنگەبەری و پەیژەبەندی زۆربەی کۆڵانەکانی شارۆچکەی ئارتوکڵو، شارەوانی بەمەبەستی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە بری ئۆتۆمبێل پەنای بردووە بۆ بەکارهێنانی گوێدرێژ.

بەبۆنەی کۆتایی هاتن بە ئەرکەکانیان رێوڕەسمی خانەنشینکردنی سێ گوێدرێژ لە گەڕەکی تەکەر بەڕێوە چوو.

لە رێوڕەسمەکەدا میوزیکی کلاسیک لێدرا، ژەنینی بەرهەمەکانی مۆزارت و بتهۆڤنیش بوونە جێی سەرنج. هەروەها قردێلەی سوور کە کورتانی سێ گوێدرێژەکەی بەیەکەوە گرێ دەدا بڕدرا و لە سەر سینی میوە و سەوزەیان پێشکەش کرا.

بەڕێوەبەری کاروباری پاکڕاگری لە شارەوانی ئارتوکڵو، قەدری تۆپارڵی بە میدیاکانی راگەیاند کە ئەو گوێدێژانە تەمەنیان ٥-٦ ساڵ بووە کە کڕیوویانن و لە کۆڵانە تەنگەبەر و پەیژەبەندەکان بەکاریان هێناون بۆ بارکردنی خۆڵ و خاشاک. گوتی: "بەپێی رەوشی تەندروستییان ئەم گوێدرێژانە ٨-٩ ساڵ خزمەتیان کردووە. لە ئێستادا ٤٠ گوێدرێژی دیکەمان هەیە. تیمی پسپۆڕمان هەیە بۆ دیاریکردنی کاتی خانەنشین بوونیان. گوێدرێژە خانەنشینەکان لە تەویلەکانی شارەوانی بەخێو دەکرێن".

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێک کە بۆ گاڵتە پرسی: "ئایا مووچە دەدەنە گوێدرێژە خانەنشینەکان؟"، تۆپارڵی لە وەڵامدا گوتی: "ئازادییان دەدەینێ... لە ئێستاوە کار ناکەن. لە تەویلەکان هەموو پێداویستییەکیان بۆ دابین دەکرێت تاکو لە ژیاندا مابن".

2698 جار خوێندراوەتەوە
16/12/2017

بابەتی زیاتر