داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

غالب محه‌مه‌د: كوالێتی كۆنترۆڵی باشماخ ده‌درێت به‌كۆمپانیاكانی یه‌كێتی


په‌یام ـ 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی وزه‌و سامانه‌ سرووشتیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: كوالیتی كۆنترۆڵی مه‌رزی باشماخ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و ده‌درێت به‌ كۆمپانیاكانی یه‌كیتی و سه‌رانه‌ له‌ كۆمپانیا بازرگانیه‌كان وه‌رده‌گرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن غالب محه‌مه‌د بلاَوكراوه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ له‌ مانگی 11 له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی باشماخ گشتاندن بۆ كۆمپانیایه‌ك به‌ ناوی (ڕه‌زگه‌) كراوه‌ كه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌شێكه‌ له‌ ئیداره‌ی گشتی یه‌كیتی، كه‌ كوالیتی كۆنترۆڵی ئه‌م مه‌رزه‌یان ته‌سلیم به‌ ده‌ستی ئه‌م كۆمپانیایه‌ كردووه‌. 
غالب محه‌مه‌د ده‌ڵێت "له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌ی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی گشتی‌ یه‌كێتی‌ بری 100 هه‌زار دینار بۆ پشكنینی‌ یه‌ك ته‌نكه‌ر به‌نزین یان گاز وه‌رده‌گیرێت له‌ كاتێكدا پێشووتر ته‌نیا بری 30 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرا و پشكنینی سوته‌مه‌نیش هه‌ر كارمه‌نده‌كانی بنه‌كه‌ی پشكنینی سووته‌مه‌نی ده‌یكه‌ن و به‌ ئامێری حكومه‌ت به‌ڵام پاره‌ی فه‌حس ده‌دریته‌ كۆمپانیای ره‌زگه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌ ئیداری گشتی یه‌كیتی".

سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی وزه‌و سامانه‌ سرووشتیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای سلێمانی داواكاره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پارێزگار و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی عێراق و كوردستان بۆ پاراستنی ژیانی هاولاَتیان به‌ زووترین كات رێگری له‌م كاره‌ مه‌ترسیداره‌ بكه‌ن، ئه‌گینا هیچ لایه‌نێك ناتوانێت رێگری له‌ هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ماده‌ی ئێكسپایه‌ر و ده‌رمانی بێ كواڵیتی و به‌نزینی ژه‌هراوی و سووته‌مه‌نی كوالیتی خراپ بكات.


512 جار خوێندراوەتەوە
16/12/2017

بابەتی زیاتر