Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.. سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ پاكسازیكردنی ناوچه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌



هێزە هاوبەشەكانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی پاكسازیكردنی ناوچەی متێبیجە و گوندەكانی دەورووبەری سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێكردبوو.

شانەی راگەیاندنی جەنگی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەداوە كە بە سەرپەرشتی فەرماندەیی هێزەكانی وشكانی و بە بەشداری حەشدی شەعبی و بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا، هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە، سامەڕا و سەڵاحەددین ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە ناوچەی متێبیجە و ناوچە و گوندەكانی دەورووبەری بە ئامانجی راوەدوونانی گرووپە تیرۆریستەكان و داواكراوان، ئەنجامداوە.

بە پێی روونكردنەوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، هێزە عێراقییەكان ٢٥ گوندیان پاكسازكردووە، ١٥ بۆمبی چێنراو و دوو ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراویان تەقاندووەتەوە و هەروەها دوو خەندەق و سێ‌ تونێل لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە خاپوور کراون.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە كە تا ئێستا ئۆپەراسیۆنەكە، بەردەوامە.

هاوكات هێزە عێراقییەكان هاتوچۆیان لە قەزای شەرگات باكووری پارێزگای سەڵاحەددین قەدەغە كرد، دوای ئەوەی زانیارییان لە بارەی دزەكردنی تیرۆریستان بۆ ناو قەزاكە بەدەست گەیشتبوو.

611 جار خوێندراوەتەوە
17/12/2017

بابەتی زیاتر