په‌یام ـ
عێراق زیانی ماددیی ژێرخانی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش‌و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان ئاشكرا ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (نی‌نا) له‌سه‌ر زاری (سه‌لمان جومه‌یلی) وه‌زیری پلاندانانی عێراق، بڵاویكرده‌وه: قه‌باره‌ی وێرانكاریی ژێرخانی شار و ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش 47 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
وه‌زیری پلاندانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ كۆتاییهاتنی ڕاپۆرتی تایبه‌ت به ڕووپێوییو هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش كرد و وتی: بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بوون، عێراق پێویستی به 100 ملیار دۆلار هه‌یه.
جومه‌یلی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ئه‌و ژماره‌یه ته‌نها زیانی باڵه‌خانه و فه‌رمانگه حكومییهكانهو ڕاپۆرتێكی تایبه‌تیش له‌سه‌ر زیانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ئاماده دهكرێتو وتیشی: پێشبینی ده‌كرێت قه‌باره‌ی زیانه‌كان به‌رزتر ببێته‌وه.
ئه‌مه‌و بڕیاره مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو كۆنگره‌ی وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان به عێراق له كوه‌یت به‌ڕێوه‌بچێت، به‌غداش به ڕاپۆرتێك قه‌باره‌ی زیانه‌كانی شه‌ڕی داعش پێشكه‌ش به كۆنگره‌كه ده‌كات.
331 جار خوێندراوەتەوە
17/12/2017