Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق ته‌نیا له‌ سه‌دا 17ـی پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى ده‌دات


په‌یام ـ 

ئەندامى لێژنەى ئابوورى و بەرهەمهێنان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، نەجیبە نەجیب رایگەیاند: جومگە ئابوورییەکانى عێراق تووشى نادادپەروەریەکى گەورە بوونەتەوە.

نەجیبە نەجیب ئه‌وه‌یشی وتووه‌ كه‌ حکوومەتى عێراق بڕى ٦٠ ملیار و ٢٦٠ ملیۆن و ٥٧٤ هەزار دینار بۆ ساڵى ٢٠١٤ و بڕى ٢٤٣ ملیار و ٢٠ ملیۆن و ٩٨٤ هەزار دینار بۆ ساڵى ٢٠١٥ و هەروەها بڕى ٣٨٦ ملیار و ٨٣ ملیۆن و ٨٩١ هەزار دینار بۆ ساڵى ٢٠١٦ و بڕى ١٣٣ ملیار و ١٩٠ ملیۆن ٧٥٩ هەزار دینار بۆ ساڵى ٢٠١٧ى پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى لا ماوە، كه‌ کۆى گشتى بڕە پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێم بۆ چوار ساڵى رابردوو کە لاى حکوومەتى عێراقە و نەیداوە ٧٠٢ ملیار و ٦٨٤ ملیۆن ٥٢٤ هەزار دیناره‌.

ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد كه‌ حکوومەتى عێراق بە نیاز نییە ئەو پارەى گەنمى جووتیاران بدات. 

نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه‌ داوامان لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کردووە کە جیاوازى لە نێوان پێکهاتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان نەکەن و پارەى گەنمى جووتیاران بە یەکسانى بنێرن، کەچى ئەو وەڵام و کردارەمان وەرنەگرت کە خۆمان و جووتیارانى هەرێم چاوەڕێى دەکەن".

ئەو ئەندامەى لێژنەى ئابوورى و بەرهەمهێنان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەڵێت: حکوومەتى عێراق رەزامەندى دەربڕێوە لە سەدا ١٧ی پارەى گەنمى جووتیاران بنێرێت، ئەمە ستەمێکى گەورەیە بەرامبەر جووتیارانى هەرێمى کوردستان گیراوەتەبەر. لەبەر ئەوەى هیچ یاسایەک رێگە بەوە نادات سەرجەم گەنمى هەرێم وەربگیرێت و لە سەدا ١٧ لە پارەى گەنمەکە بدرێت. بەڵکو لە بنەڕەتا دەکرا لە سەدا ١٧ لە گەنمى جووتیارانى هەرێم وەربگیرابا.

1041 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2017

بابەتی زیاتر