Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گەڕی هەشتەمی کۆبوونەوەکانی ئاستانا لەبارەی رەوشی سووریا کۆتایی هات


په‌یام ـ

لە گەڕی هەشتەمی کۆبوونەوەکانی ئاستانا لە بارەی رەوشی سووریا كۆتایهات و ڕاگه‌یه‌دراوی كۆتایی له‌ لایه‌ن وەزیری دەرەوەی کازاخستان، کایرات عەبدولڕەحمانۆڤ خوێندرایەوە.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی تورکیا، رووسیا و ئێران بڕیاریان دا لیژنەیەکی کارکردن پێکبهێنن لەپێناو ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان، رادەستکردنەوەی تەرمەکان، دیاریکردنی ناسنامەی بێسەروشوێنان و پاککردنەوەی ئەو ناوچە مێژوویانەی لەلایەن یونسکۆوە خراونەتە لیستی پارێزراوان لە مین.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش، بەرەی نوسڕە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە کراوەتەوە.

هاوكات شاندی هەرسێ وڵات بڕیاریان داوە بەشێوەیەکی تۆکمە کۆبوونەوەکان ئەنجام بدەن بۆ ئامادەکاری بەستنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا کە بڕیارە ٢٩-٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە شاری سۆچی ئەنجام بدرێت بەمەبەستی کەمکردنەوەی توندوتیژی.

لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی هەموو چین و توێژەکان و نوێنەرانی رژێم و ئەو لایەنە ئۆپۆزسیۆنانەی کە پابەندن بە سەروەری، سەربەخۆی و یەکپارچەی سووریا بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.

عەبدولڕەحمانۆڤ لە خوێندنەوەی راگەیەندراوەکەدا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا وڵاتانی دڵنیاییدەر ١٩-٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەر لە بەستنی کۆنگرەکە کۆبوونەوەی ئامادەکاری ئەنجام دەدەن. جەختی لەوەش کردەوە کە کۆنگرەکە گرنگی زۆر لەخۆ دەگرێت بۆ خێراترکردنی پڕۆسەی جنێڤ لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان.

عه‌بدولڕه‌حمانۆڤ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ 9ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانا له‌ شوباتی 2018 ده‌به‌سترێت.

519 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2017

بابەتی زیاتر