Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌حمود عه‌باس: ئه‌مریكا ناتوانێت به‌ به‌كارهێنانی پاره‌ وڵاتان بكڕێت


په‌یام ـ

سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند ، دوای بڕیاره‌كه‌ی قودس ئه‌مریكا بێ لایه‌نیی له‌ده‌ستداوه‌ و، یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ر پلانێكی ئاشتیی له‌و ولاته‌وه‌ بێت په‌سه‌ندی ناكه‌ن.

مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی فه‌ڵه‌ستین، له‌ كۆنگره‌یه‌كی  ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "ئه‌مریكا دوای بڕیاره‌كه‌ی قودس بێ لایه‌نیی له‌ده‌ستداوه‌ و، یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ر پلانێكی ئاشتیی له‌و ولاته‌وه‌ بێت په‌سه‌ندی ناكه‌ن، دواجار ده‌بێت ئه‌مریكاش مل بۆ داخوازییه‌ ڕه‌واكانی هاولاَتیانی فه‌له‌ستین بدات.

وتیشی له‌ رێگای سیاسه‌ت و كولتووری ئاشتیی جیهانبینه‌وه‌  له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانیان ده‌كه‌ن به‌رده‌وامده‌بن ،هاوكات به‌رده‌وامی به‌ هه‌وڵه‌ دیبلۆماسییه‌كان ده‌ده‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ په‌ره‌ پێده‌ده‌ن كه‌ پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی دوێنێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، مه‌حمود عه‌باس جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی به‌هێز ناتوانرێت شێوه‌ بدرێت به‌ جیهان و، به‌ به‌كارهێنانی پاره‌ ناتوانرێت وڵاتان بكڕدرێت، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیل ناتوانن وڵاتان به‌ پاره‌ بكڕن بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پێگه‌ سیاسییه‌ی خۆیان ده‌یخوازن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: سه‌ره‌ڕای گشت ره‌خنه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ دانیشتنێكدا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ 128 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ 9 ده‌نگ ، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای له‌باره‌ی قودسه‌وه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌.


618 جار خوێندراوەتەوە
22/12/2017

بابەتی زیاتر