داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئوسترالیا كۆتایی هێنا به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی له‌دژی داعش



 دوای سێ ساڵ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا كۆتایی به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ولاَته‌كه‌ی له‌دژی داعش له‌ عێراق و سوریادا راگه‌یاند.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ماریز پاین وه‌زیری به‌رگری ئوستڕاڵیا رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕێكخراوی داعشدا ڕاگه‌یاند بڕیاره‌ی كشانه‌وه‌ی‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و كۆتایی هاتنی‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانمان داوه‌.
وه‌زیری به‌رگری ئوستڕاڵیا وتیشی دوای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیدا حكومه‌تی ئوستڕاڵیا بڕیاریدا به‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له‌ جۆری سوپه‌ر هۆڕنێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌مان.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئوستڕاڵیا له‌ ساڵی 2014 ه‌وه‌ به‌شداره‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی ڕێكخراوی داعش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.


373 جار خوێندراوەتەوە
23/12/2017

بابەتی زیاتر