Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ته‌ر 36 فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ ئێف 15 له‌ئه‌مریكا ده‌كڕێت


حكومه‌تی‌ قه‌ته‌ر به‌بڕی‌ شه‌ش ملیار دۆلار  36 فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ ئێف 15 له‌ئه‌مریكا ده‌كڕێت.

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا پێنتاگۆن ئاشكرایكرد" له‌گرێبه‌ستێكدا كه‌بڕه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ شه‌ش ملیار دۆلار، واشنتۆن 36 فڕۆكه‌ی‌ جۆری‌ ئێف 15 به‌قه‌ته‌ر ده‌فرۆشێت، وتیشی‌ بڕیاره‌ فڕۆكه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ بۆینگه‌وه‌ دروستبكرێن و له‌كۆتایی 2022دا ڕاده‌ستی‌ ده‌وحه‌ بكرێن.
گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ نێوان ده‌وحه‌و واشنتۆن له‌چوارچێوه‌ی‌ ڕێكه‌وتنێكی‌ پێشتری‌ نێوان وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ هه‌ردوو وڵات دێت سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنی‌ 72 فڕۆكه‌ی‌ ئێف 15 به‌بڕی‌ 12 ملیار دۆلار.
ڕاگه‌یاندنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ دوای‌ چه‌ند ڕۆژێك دێت له‌واژۆكردنی‌ گرێبه‌ستێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، بۆ فرۆشتنی‌ 24 فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ جۆری‌ تایفۆن، به‌مپێیه‌ش قه‌ته‌ر توانا به‌رگرییه‌كانی‌ به‌هێزده‌كات و هه‌ماهه‌نگیه‌ سه‌ربازیه‌كانیشی‌ له‌گه‌ڵ واشنتۆن و له‌نده‌ن فراوانتر ده‌كات.


406 جار خوێندراوەتەوە
23/12/2017

بابەتی زیاتر