داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك كۆمار له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا

سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چڕده‌كاته‌وه‌.
شێروان وائیلی راوێژكاری دكتۆر فواد مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عێراق ئاشكرایده‌كات" بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، سه‌رۆك كۆمار نامه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌.
وائیلی باسی له‌وه‌شكردووه‌" هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا به‌فه‌رمی وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی دكتۆر فواد مه‌عسوم نه‌دراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت دوای یاده‌كانی سه‌ری ساڵی زاینی گفتوگۆی هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌ستپێبكات. 
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكراشیكردووه‌" ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆی چاوه‌ڕوانكراوی هه‌ولێر و به‌غدا بریتی ده‌بێت له‌ "  پرسی بودجه‌ی گشتی و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، به‌تایبه‌ت پرسی دواكه‌وتنی دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك. 

 

509 جار خوێندراوەتەوە
24/12/2017

بابەتی زیاتر