Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر له‌ بولگاریاو دۆمینیكا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات


په‌یام ـ

حكومه‌تی‌ عێراق هاورده‌كردنی هه‌موو جۆره‌كانی په‌له‌وه‌ر له‌ بولگاریا و دۆمینیكا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

ده‌سته‌ی گومركی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هاورده‌كردنی هه‌موو جۆره‌كانی په‌له‌وه‌ر له‌ بولگاریا و دۆمنیكا قه‌غه‌كراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، ده‌سته‌ی گومركی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به‌ ئامانجی رێگریكردن له‌ بلاَوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر له‌و دوو ولاَته‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

ده‌سته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبوون به‌ ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ كیڵگه‌كانی‌ به‌خێوكردنی‌ په‌له‌وه‌ر له‌و ولاَتانه‌ ئه‌و بریاره‌یان ده‌ركردوه‌.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی پاله‌وه‌ر له‌ بولگاریا و دۆمینیكا، هه‌موو جۆره‌كانی په‌له‌وه‌ری زیندوو، به‌ستراو، هێلكه‌، جوانكاری و په‌ڕی په‌له‌وه‌ر ده‌گرێته‌وه‌.


974 جار خوێندراوەتەوە
25/12/2017

بابەتی زیاتر