Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میلان لەسەر شانی ئینتەر سەرکەوت بۆ نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا



په‌یام ـ

لەمیانی یارییەکی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیادا یانەی میلان بە ئەنجامی ١-٠ لە رکابەرە هەمیشەییەکەی، یانەی ئینتەری بردەوە و بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی سەرکەوت.

دوای ئەوەی لە خولەکی ٢٣دا بەبیانیووی بوونی ئۆفساید گۆڵێکی ئینتەر ئەژمارنەکرا، گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە گێمی دووەمدا و دوای لەدەستدانی ژمارەیەک هەلی گۆڵ تۆمارکردن لەلایەن هەردوولاوە، ئەنجامی یارییەکە لە کاتی یاساییدا ٠-٠ بوو.

لە گێمی یەکەمی زیادکراودا و لە خولەکی ١٠٤دا میلان لەرێگەی پاتریک کەترۆنەوە گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی لەبەرژەوەندی خۆی کردە ١-٠.

لەدوای گۆڵەکەی میلان، ئینتەر نە لەو کاتەی بەدەستییەوە مابوو لە گێمی یەکەمی زیادکراو و نە لە گێمی دووەمیشدا نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات و بەو ئەنجامەش میلان یارییەکەی بردەوە و بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیتا سەرکەوت.

میلان کە لە خولی وڵاتەکەیدا ئەنجامی باشی بەدەستنەهێناوە، بەم بردنەوەیە ورەی بەرز بوویەوە و لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا بەرەوڕووی لازیۆ یاریی دەکات.

671 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2017

بابەتی زیاتر