Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا: ڕێگه‌ ناده‌ین له‌ژێر هیچ پاساوێكدا هه‌ڵبژاردن دوابخرێت


په‌یام ـ

هاوپه‌یمانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا كه‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات به‌لیستێكی‌ جیا له‌لیستی‌ عه‌بادی‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ده‌كات.

عه‌بدولسه‌لام مالیكی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌هاوپه‌یمانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا ڕایگه‌یاند: به‌لیستێكی‌ جیا له‌لیستی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ عێراق ده‌كه‌ین، وتیشی‌ زۆرینه‌ی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی‌ ئێمه‌دایه‌.

مالیكی‌ له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند به‌ته‌نها به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و ڕێكه‌وتنی‌ سیاسی‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ ناوبراو ڕێكه‌وتنه‌كانی‌ پێشوو جگه‌ له‌ماڵ وێرانی‌ و به‌تاڵانبردنی‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ عێراق و سه‌رهه‌ڵدانی‌ داعش، هیچی‌ تریان بۆ عێراقیه‌كان نه‌هێناوه‌، وتیشی‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی‌ خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و ڕێگه‌ ناده‌ین له‌ژێر هیچ پاساوێكدا پڕۆسه‌كه‌ دوابخرێت و ماوه‌ی‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق بڕیاره‌ له‌مانگی‌ ئایاری‌ ساڵی‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت تائێستاش به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕۆسه‌كه‌ له‌واده‌ی‌ خۆیدا یان دواخستنی‌ بۆ كاتێكی‌ تر یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌..


589 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2017

بابەتی زیاتر