Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی لیستی موچه‌ بۆ به‌غدا ئاماده‌ ده‌كه‌ن


په‌یام ـ 

حكومه‌تی عیراق ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی وردبینیكردنی ناوی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ئاشكرا ده‌كات و دوو نوینه‌ری كوردیش له‌لیژنه‌كه‌دان.

دكتۆره‌ ڤیان حسین به‌ریوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌په‌یامی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ وه‌ك نوینه‌ریوه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانكراوین بۆ به‌شداركردن له‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ دیاریكراوه‌ بۆ وردبینیكردن له‌ناوی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌.

ناوبراو راشیگه‌یاند: چاوه‌روانده‌كریت له‌رۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و لیژنه‌یه‌و ده‌ستپیكردنی كۆبوونه‌وه‌كان.

هاوكات عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جیگری به‌ریوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلیمانی به‌په‌یامی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌ ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ بۆ ئاماده‌كردنی لستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكریت بۆ ناردنی مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ل ژمیریاره‌كان لسته‌كه‌ ئاماده‌كه‌ین و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌ن.

جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ وردبینیكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ پیكهیندراوه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی عینایه‌ت فه‌رز سه‌رۆكی لیژنه‌  و ئه‌ندامیتی هه‌ریه‌كه‌ له‌: یوسف عوسمان به‌ریوه‌به‌ری پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌و ڤیان حسین به‌ریوه‌به‌ری پلان دانان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ریم و تارق عه‌لی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راویژكاران و نایف سامر به‌ریوه‌به‌ری گشتی پلان دانان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق و هه‌نا ئه‌حمه‌د به‌ریوه‌به‌ری گشتی دارایی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق و عه‌لی حسین حه‌سه‌ن به‌ریوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی پلاندانان و پشكنین له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق  ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ن.  


6215 جار خوێندراوەتەوە
28/12/2017

بابەتی زیاتر