Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیتاڵیا.. سه‌رۆككۆمار هه‌ردوو ژوری په‌ڕله‌مانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌


په‌یام ـ 

سه‌رۆك كۆماری‌ ئیتاڵیا په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌‌و له‌ ئازاری‌ داهاتووشدا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، (سێرجیۆ ماتاریلا) سه‌رۆك كۆماری ئیتاڵیا ژووری ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

دوابه‌دوای‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ش، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا بڕیاردرا چواری‌ مانگی ئازاری‌ ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی نوێ به‌ڕێوه‌بچێت.

چاودێرانی دۆخی ئیتاڵیاش پێیانوایه‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌و پێیه‌ی‌ ناتوانێ زۆرینه‌ دروست بكات ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و دۆخێكی نادیار ده‌بات.

ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانی ئیتاڵیا كه‌ له‌ شوباتی 2013ـه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ تائێستا سێ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌‌و ئه‌م كابینه‌یه‌ش تا دوای‌ هه‌ڵبژاردن‌ و دروستكردنی كابینه‌ی نوێ له‌ كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

513 جار خوێندراوەتەوە
29/12/2017

بابەتی زیاتر