Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵ دواكۆبونه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ 2017 ئه‌نجامده‌دات


په‌یام ـ

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌شاری هه‌ولێر گرێده‌دات.

بڕیاره‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ گرنگ بكرێت، له‌سه‌روهه‌مویانه‌وه‌ (هه‌ڵسه‌نگاندنی دواپێشهاته‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌به‌رامبه‌ریان)، هاوكات گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنفرانسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و دوابڕیار له‌وباره‌یه‌وه‌).

هه‌ر به‌پێی‌ كارنامه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ "ڕاپۆرتی كۆتایی ساڵی 2017 كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی چاودێری و لێپرسینه‌وه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ ده‌خوێنریته‌وه‌".

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ گرنگ ده‌بێت بڕیاره‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌كان بڕیاری گونجاو ده‌ربكرێت".

531 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2017

بابەتی زیاتر