Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا هۆشداریی‌ ده‌داته‌ سوریا له‌هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات


په‌یام ـ 

پێنتاگۆن هۆشداریی‌ ده‌داته‌ سوپای‌ سوریا له‌هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، كه‌هێزه‌ كوردییه‌كان زۆرینه‌ی پێكده‌هێنن.

جه‌یمس ماتیس وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا، سوپای‌ سوریای‌ له‌ هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌ر هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات ئاگاداركرده‌وه‌، ماتیس له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ واشنتۆن ئاشكرایكرد، هێڵێكمان داناوه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ ژێرده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ سوریا دیموكرات، له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی‌ هێزه‌كانی‌ سوریا، وتیشی‌ به‌زاندنی‌ ئه‌و هێڵه‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ سوریاوه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌.

ماتیش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌ساڵی‌ داهاتوودا ئه‌مریكا ژماره‌ی‌ دیبلۆماسه‌كانی‌ له‌سوریا زیاد ده‌كات و هێزێكیش ده‌نێرێته‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌، بۆ پاكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ له‌مین و ته‌قه‌مه‌نی‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌.

لێدوانه‌كانی‌ ماتیس دوای‌ تۆمه‌ته‌كانی‌ به‌شار ئه‌سه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ سوریا دێت بۆ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، كه‌ بۆیه‌كه‌مجار له‌دوای‌ تێكچوونی‌ دۆخی‌ سوریاوه‌ له‌ساڵی‌ 2011، ئه‌سه‌د ئه‌و هێزه‌ی‌ به‌خیانه‌ت تۆمه‌تباركرد، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی‌ پێكدادانی‌ سوپای‌ سوریاو هێزه‌ كوردیه‌كانی‌ لای‌ واشنتۆن درووستكردووه‌.


545 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2017

بابەتی زیاتر