Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌و 2 خۆپیشانده‌ریش كوژران


په‌یام ـ 

خۆپیشاندانی هاوڵاتییان له‌ به‌شێك له‌ شار و شارۆچكه‌كانی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران دژی گرانی نرخی شتومه‌ك و نه‌بوونی هه‌لی كار، توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو خۆپیشانده‌ر له‌ شاری دورود كوژران.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی به‌شێك له‌ شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌، له‌به‌رانبه‌ر گرانبوونی نرخی شتومه‌ك و خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیان، توندوتیژی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و دوو خۆپیشانده‌ر له‌ شاری دورورد كوژراون، حكومه‌ته‌كه‌ی رۆحانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: رووبه‌ڕووی هه‌ركه‌س و گروپێك ده‌بنه‌وه‌ كه‌ بیه‌وێت توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی ئه‌نجامبدات.

هاوكات ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانیی ناوچه‌یی هه‌رێمی لورستانه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری دورود كه‌وتونه‌ته‌وه‌، دوو هاوڵاتی كوژراون، هه‌روه‌ها ئاشكراشیكردووه‌: ده‌ستی بێگانه‌و ئاژه‌واگێڕان له‌ نێو خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌یه‌و  خۆپیشانده‌ران به‌ئامانج ده‌گرن تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئاژاوه‌ی زیاتر بنێنه‌وه‌.
له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌لیگرامیش، سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: كه‌سانێك له‌ نێو خۆپیشانده‌ران بوونیان هه‌بووه‌ كه‌ چه‌كی راوكردن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی چه‌كیان پێبووه‌ و به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت كردووه‌.

لایخۆیه‌وه‌ عه‌بد ره‌زا ره‌حمانی وه‌زیری ناوخۆی ئێران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هۆشدارییدا له‌باره‌ی به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان و رایگه‌یاند: به‌توندی رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌س و گروپانه‌ ده‌بنه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی نانه‌وه‌ی توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕیی ده‌ده‌ن.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران جه‌ختیشكرده‌وه‌: هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ تێكدانی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و كاری ئاژاوه‌گێڕییان ئه‌نجامداوه‌، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و باجی كرده‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن. 


768 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2017

بابەتی زیاتر