Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گفتوگۆی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ستپێناكات


په‌یام ـ

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێناكات و، ده‌شڵێت ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ به‌یاننامه‌ی فه‌رمی پابه‌ندبوونی خۆی به‌ بریاره‌كانی دادگای فیدراڵی رابگه‌یه‌نێت، به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم نه‌وه‌ك رێزی لێبگرێت.

زانا رۆستایی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ په‌یامی راگه‌یاند: گه‌رچی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێده‌كات، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌ن، به‌ڵام تا دوای‌ هه‌ڵبژاردن هیچ دانوستانێك ناكرێت.

وتیشی "حزبه‌ سیاسیه‌كانی عێراق بارودۆخی پێش هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، بۆیه‌ هه‌ر نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ زیان بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی ته‌واو ده‌بێـت، به‌وپێیه‌ ئه‌وه‌ تا دوای هه‌ڵبژاردن گفتوگۆی جددی ده‌ست پێناكات".

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا رۆستایی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "له‌ئێستادا به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كارده‌كات و،  له‌ سه‌ر ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كارناكات، به‌وپێیه‌ی  تیمی هونه‌ری و تایبه‌تمه‌ند بۆ ورده‌كاری له‌ لیستی موچه‌خۆران پێكدێنێت.


738 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2017

بابەتی زیاتر