Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی: دڵنیام له‌ ساڵی 2018 به‌سه‌ر كێشه‌كاندا زاڵده‌بین


لەپەیامی پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی هاتنی ساڵی 2018 باس لە كێشە‌و قەیرانەكانی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان دەكات‌و پێی وایە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت لە ساڵی نوێ‌ بەسەر هەمو ئەو كێشە‌و قەیرانانەدا زاڵ بێت كە توشی هەرێم بوە.

سەرۆكی حكومەت، دەڵێت “دڵنیام بە خۆڕاگری و یەكڕیزیی گەلەكەمان دەتوانین لە ساڵی 2018 بەسەر گشت ئەو تەگەرانە زاڵبین كە ھاتونەتە پێشمان”.


پێشتریش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایى هاتنى ساڵى تازه‌ى له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان و عێراق و گه‌لانى جیهان كرد و هیواى ساڵێكى به‌خته‌وه‌ر و پڕ له‌ ئاشتى ئارامى بۆ خواستن.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێشوویدا رایگه‌یاند دابینكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ پێشینه‌ى كارى حكوومه‌ت ده‌بێت بۆ ساڵى 2018 و له‌م پێناوه‌دا ئاماده‌ییى خۆى بۆ پێشوازیكردن له‌ هه‌ر ده‌سپێشخه‌رى و هه‌نگاوێك ده‌ربڕى كه‌ ببێته‌ هۆى دابینكردنى مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ڕێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان. 

2178 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2018

بابەتی زیاتر