Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دیمه‌شق.. له‌ ئاكامی هێرشی ئاسمانی رژێمی ئه‌سه‌د 21 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران



له‌ ئاكامی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات سه‌ر به‌ ریفی دیمه‌شقی گه‌مارۆدراو، له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 21 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كوژران.
رژێمی ئه‌سه‌د له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ ناوچه‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌چڕی بۆردومانكرد و به‌پێی وته‌ی‌ به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی، له‌ ئاكامی بۆردومانی رژێمی ئه‌سه‌د له‌ شارۆچكه‌ی كه‌فه‌ر به‌تنای سه‌ر به‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی‌ كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایانگه‌یاند كه‌، له‌ ئاكامی بۆردومانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات 19 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران كه‌ 6یان منداڵ بوون و به‌و پێیه‌ش ئاماری قوربانیانی‌ هێرشه‌كانی‌ رژێم له‌ ناوچه‌ی غوته‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 21 هاولاَتی‌ مه‌ده‌نی. 


447 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2018

بابەتی زیاتر