Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر: له‌ده‌ستپێكی ساڵی نوێدا ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان دزران


په‌یام ـ

شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ میانی‌ یاده‌كانی‌ سه‌ری‌ ساڵی نوێ، له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ هه‌ولێر چه‌ندین ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییان دزران، به‌ته‌نیاش له‌ گه‌ڕه‌كی‌ حه‌سارۆكان سێ ئۆتۆمبێل له‌ دوای‌ نیوه‌شه‌وه‌وه‌ دزراون، به‌مه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێل له‌ ساڵی نوێدا له‌ هه‌ولێر تۆمار ده‌كرێ.

له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌وه‌ وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: ئه‌وان به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكردوه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا تۆمه‌تباران بدۆزنه‌وه‌و ئیجرائاتی‌ یاساییان له‌گه‌ل بكرێ‌، ئۆتۆمبێله‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان.


2698 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2018

بابەتی زیاتر