Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له‌نێوخۆدا ئاواره‌ن


په‌یام ـ

ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: نزیكه‌ی دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار هاوڵاتی له‌ عێراق ئاواره‌ن ‌و حكومه‌تیش پلانی گه‌ڕاندنه‌وه‌یانی بۆ شوێنه‌كانی خۆیان داناوه‌. 
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق, له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌: نزیكه‌ی دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار هاوڵاتی له‌ عێراقدا ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانن, یان له‌ ده‌ره‌وی شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ فه‌رمانی ژماره‌ 438ــی ساڵی 2017 وه‌زاره‌ت و پارێزگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌ كارگێڕییه‌كان, په‌یوه‌ست به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان. 

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی له‌وه‌شكردووه‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با و په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی, سه‌ره‌ڕای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كاری له‌ پێشینه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، له‌و چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ی بۆ پاڵپشتی سه‌قامگیریی دارێژراوه‌".
 
هاوكات ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌: ساڵی 2018 ساڵی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ و بوژاندنه‌وه‌ی بارودۆخی ئابووری و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری ده‌بێت له‌ ته‌واوی عێراق دا.


642 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2018

بابەتی زیاتر