داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دۆخی ئه‌منیی خورماتوو ڕاده‌ستی هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خێرا كرا


په‌یام ـ

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتوو ئاشكرایده‌كات: بۆ سه‌قامگیركردنی زیاتری دۆخی ئه‌منیی له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه‌ له‌بری حه‌شدی شه‌عبی ده‌گرنه‌ ده‌ست.
عه‌لی حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دووز خورماتوو له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای سه‌ر به‌ سوپای عێراق، دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای دووزیان له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌. 

عه‌لی حسێن ئاشكراشیكردووه‌: هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیسی فیدراڵی و فه‌وجێكی تایبه‌تی به‌رگریی و فریاكه‌وتنی سوپای عێراق دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای دووز به‌رێوه‌ده‌به‌ن. 
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دووز باسی له‌وه‌شكردووه‌: هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی قه‌زاكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌ كارده‌كه‌ن و ئه‌ركی خۆیان له‌ پاراستنی هاوڵاتیان له‌ مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر جێبه‌جێده‌كه‌ن.

له‌ دوای‌ روداوه‌كانی‌ (16)ی ئۆكتۆبه‌ری‌ ساڵی رابردوو، هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ قه‌زای‌ خورماتوو جێگیركران، به‌پێی‌ راپۆرتی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دانیشتووانی‌ قه‌زاكه‌ چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ زنجیره‌یه‌ك پێشێلكاریان له‌و قه‌زایه‌ ئه‌نجامداوه‌.


459 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2018

بابەتی زیاتر